جێبەجێکردنی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج
چوارشەممە ۰۱-۰۹-۱۴۰۲   |  22-11-2023
بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١ی سەرماوەز، سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی موسلیم جەشمیدی، خەڵکی شاری هەرسینی سەر بە پارێزگای کرماشان و محەممەد ئەندیشگۆ، تەمەن ٥٥ ساڵ و خەڵکی شاری کرماشان، لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.