جێبەجێکردنی سزای سێدارەی دوو زیندانی لە بەندیخانەی ناوەندی سنە
چوارشەممە ۱۵-۰۹-۱۴۰۲   |  06-12-2023
بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ی سەرماوەز سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی خالد ڕۆحی، خەڵکی گوندی “سۆ” لە ناوچەی “چەم شار”ی سنە و سیرووس حەیدەری، بەندکراوی تەمەن ٦٠ ساڵ و خەڵکی ئەو شارە، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.
سیرووس حەیدەری ١٢ ساڵ لەمەوبەر و خالید ڕۆحی ٤ ساڵ لەمەوبەر، بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.
ڕۆژی دووشەممە، ١٣ی سەرماوەز، ئەم بەندکراوانە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان لە بەندی گشتیی بەندیخانەی ناوەندیی سنە بۆ ژووری تاکەکەسیی ئەو بەندیخانەیە گواسترانەوە.