فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

حۆکمی ٢٠ ساڵ زیندان و دوورخستنه وه بۆ حه مید قه ره حه سه نلوو و هاوسه رەکەی
سێشەممە ۲۹-۰۱-۱۴۰۲   |  18-04-2023

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای ئینقلابی ڕژیم دكتۆر “حه‌مید قه‌ره‌حه‌سه‌نلوو”ی به‌ ١٥ ساڵ زیندان و دوورخستنه‌وه‌ بۆ یه‌زد و هاوژینه‌كه‌شی به‌ پێنج ساڵ زیندان و دوورخستنه‌وه‌ بۆ مه‌شهه‌د مه‌حكووم كردووه‌.

به‌وته‌ی هەڵسووراوانی مافی مرۆڤ، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئه‌و دوو پزیشكه‌ی له‌ په‌روه‌نده‌كه‌ی كوشتنی “ڕوحۆڵڵا عه‌جه‌میان” له‌ كه‌ره‌ج تاوانبار ناسیوه‌. سه‌پاندنی ئه‌و حوكمه له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ “حه‌مید قه‌ره‌حه‌سه‌نلوو” به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ئێسقانی پای شكاوه‌ و سییه‌كان و هه‌ر دوو چاوی تووشی كێشه‌ی جیددی بوون و پێویستی خێرای به‌ چاره‌سه‌ری پزیشكی له‌ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه‌.