خامنەیی، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی بەفرانبار، لە کۆبوونەوەیەکدا لە شاری قوم، سەرەڕای ئەوەیکە خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێرانی لە دژی ڕژیم بە خائین ناو لێبرد وتی: کە وڵاتانی ئورووپایی بە پڕوپاگەندە دەیانهەوێت خاڵە بەهێزکانی کۆماری ئیسلامی لەنێو بەرن و هۆکاری سەرەکی ئەو خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییانەی بۆ دوژمنی دەرەکی گەڕاندووەتەوە و داوای لە بەرپرسانی دەزگای دادوەریی ڕژیم کردووە کە بە توندترین شێوە ڕووبەڕووی خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران ببنەوە.
خامنەیی هەروەها بە تۆمەتبارکردنی وڵاتانی ڕۆژاوایی و ئامریکا لە سەرهەڵدانی ئەو ڕاپەڕینانەدا وتی: “بەرپرسی سەرەکی سەرهەڵدانی ئەو ڕاپەڕینە ئامریکا و وڵاتانی ئورووپایین کە زۆر بەر لەو ڕاپەڕینەدا دژی کۆماری ئیسلامی ڕۆڵی گێڕاوە”.
عەلی خامنەیی لە کۆتایی قسەکانیدا بەبێ ئەوەیکە ئاماژە بە خواستە ڕەواکانی خەلکی ئێران بکات، وتی: ”دوژمنانی کۆماری ئیسلامی لە دەرەوەی وڵات ڕێبەریی ئەو خۆپیشاندانانە دەکەن، ئەو کەسانەش کە دژی کۆماری ئیسلامی خۆپیشاندان دەکەن خائین بە وڵاتن و دەبێ بە توندترین شێوە سزا بدرێن.