فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خوێندکاران خوازیاری درێژەدان بە ناڕەزایەتییەکانن
پێنجشەممە ۱۴-۰۷-۱۴۰۱   |  06-10-2022

کۆمیتەی سەرتاسەریی خوێندکارانی کوردستان، بەمەبەستی هاوئاهەنگی زیاتر بۆ درێژەدان بە ناڕيزایەتییەکانی خوێندکاران و قوتابییان، بانگەوازێکیان بڵاو کردەوە.
لەم بانگەوازەدا داوا کراوە کە ڕۆژی شەممە، ١٦ی ڕەزبەر، ناڕەزایەتییەکان بچنە قۆناغێکی نوێوە و تا دەکرێ یەکگرتووتر و تۆکمەتر ناڕيزایەتییەکان درێژە پێ بدەن. کۆمیتەی سەرتاسەریی خوێندکارانی کوردستان وێڕای ئاماژەدان بە ڕادیکاڵ بوون و ئینقلابی بوونی ناڕەزایەتییەکانی ئەمجارە، ڕایانگەیاندوووە کە پێویستە بۆ بەهێزترکردنی هێزی ڕادیکاڵی خوێندکاران، نارەزایەتییەکان لە زانکۆکان بێنە دەرەوە و لەگەڵ خەڵک بێنە سەر شەقامەکان بۆ ئەوەی مافە پێشێلکراوەکانیان دەستەبەر بکەن.
لەم راگەیەندراوەدا هاتووە: “کۆمەڵێک لە ساندیسی و جیرەخۆرەکانی ڕژیم بە پڕوپاگاندا و بلاوکردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێ دژی خوێندکاران، دەیانەوێ پێش بە ناڕەزایەتییەکانی خوێندکاران بگرن، داواتان لێ ئەکەین ئیزنی ئەم کارەیان پێ مەدەن و بەشێوەی هاوئاهەنگ و یەکگرتوو لە ڕۆژی شەممە، ١٦ی ڕەزبەرەوە هموو ڕۆژێک کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ لە سێڕێیانی ئەدەبی شاری سنە کۆببینەوە و هەتا مەیدانی ئێقباڵ ڕێپێوان بکەین و بە مشتی گرێکراوی خۆمان، خوازیاری ڕووخانی ڕژیمی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی بین.”
هەروەها لەم بانگەوازەدا داوا لە خوێندکارانی زانکۆکانی سەرتاسەری، ئازاد، علمی- کاربۆردی ، پەیام نوور و باقی زانکۆکان کراوە کە هەموویان لە شوێن و کاتی دیاریکراودا کۆببنەوە و ناڕەزایەتیی خۆیان دەرببرن.