فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خوێندکارانی ئێران و کوردستان مانیان لە خوێندن گرت
پێنجشەممە ۱۷-۰۹-۱۴۰۱   |  08-12-2022

لە درێژەی مانگرتنە گشتییەکاندا لە ئێران و کوردستان، ئەمڕۆ هەموو خوێندکارانی زانکۆکان بەتایبەتی لە شارەکانی کوردستان مانیان لە خوێندن گرتووە و نەڕۆیشتوونەتە سەر کلاسەکان.
رۆژی چوارشەممە ١٦ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، کە لە ئێران بە ڕۆژی خوێندکار ناودێر کراوە، هەموو خوێندکارانی زانکۆکانی ئێران بەتایبەتی زانکۆکانی کوردستان، مانگرتنی گشتییان ڕاگەیاندووە و نەڕۆیشتوونەتە سەر کلاسەکان.
لە کرمانشا هەموو زانکۆکانی ئەو شارە بەهۆی مانگرتنی خوێندکارانەوە داخراون و خوێندکاران ناڕۆنە سەر کلاس. هاوکات لە تاران و زۆربەی شارەکانی ئێران خوێندکاران مانگرتنی گشتییان ڕاگەیاندووە و کلاسەکانی وانە وتنەوەیان داخستووە.