خوێندکارێکی زانکۆ لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە ڕفێندرا
پێنجشەممە ۱۵-۱۰-۱۴۰۱   |  05-01-2023
ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی بەفرانبار، شیلان ڕەشیدزادە، خوێندکاری بەشی ژمێریاری لە زانکۆی پەیام نووری شاری سەقز و ئەندامی ئەنجوومەنی فەرهەنگیی “هیوای زانست”ی ئەمشارە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی لەو شارە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ لە شاری سەقز، ئەو هاووڵاتییە لە شەقامێکی نزیکی ماڵی خۆیان لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراوە.