خۆسووتاندنی لاوێکی خەلکی ئیلام بە هۆی هەژاری و نەداری
یەکشەممە ۰۹-۰۵-۱۴۰۱   |  31-07-2022
لاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵە خەڵکی ئیلام سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٨ی گەلاوێژ، بە هۆی هەژاری و دەستکورتی لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەم شارە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.
ئەم لاوە تەمەن ٣٠ ساڵە کە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناوی نەزانراوە، لە گەرەکی هانیوانی ئیلام و لە پێش چاوی خەڵک ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و بەشێکی زۆر لە جەستەی سووتاوە. بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەم لاوە دوای ئەوەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا لەلایەن خەڵکەوە گوازرایەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان و باری جەستەیی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.