فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆكوژی كچێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی ئیلام پاش ئازادبوون
سێشەممە ۱۹-۰۷-۱۴۰۱   |  11-10-2022

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی ڕه‌زبه‌ر، كچێكی لاوی خه‌ڵكی شاری ئیلام كه‌ له‌ كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، پاش ئازادبوونی لە زیندان كۆتایی به‌ ژیانی هێناوه‌.
هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ده‌ستدڕێژی سێكسیان كردۆته‌ سه‌ر ئه‌و لاوه‌ و كاتێك ئازادیان كردووه‌ هه‌ڕشه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ و وێدیۆكانیان لێكردووه‌، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ ئه‌و كچه بێ تاوانه‌ پاش ئازادبوونی له‌ ڕێگه‌ی خۆكوژیه‌وه‌ كۆتایی به‌ ژیانی هێناوه‌ و بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له‌ ئوستانی ئیلام بووه‌ و خه‌ڵكی ناڕازی له‌به‌رده‌م ماڵی ئه‌و كچه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ و دژبه‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وتووه‌ته‌وه‌.