هاووڵاتییانی شاری کەرکووک لەدژی داخستنی ڕێگەی نێوان “کەرکووک_ هەولێر” لە لایەن هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای کرانەوەی ڕێگەکە دەکەن.
دوای ئەوەی رۆژی ٦ی خەرمانان، لایەنگرانی حەشدی شەعبی دژی رادەستکردنەوەی بارەگاکانی پارتی دێمۆکراتی کوردستان، رێگای کەرکووک – هەولێریان داخست و بوونە هۆی دروستکردنی ئاستەنگی بۆ شۆفێران و هاووڵاتییان، هەروەها ههردوو رێگهی چوون و هاتنی نێوان ههولێر و كهركووكیان داخستوو و خێوهتیان ههڵدا و ئاستهنگیان بۆ هاتووچۆی شۆفێرانیش دروستكرد، لەبەرامبەردا ڕۆژی شەممە ١١ی خەرمانان، هاووڵاتییان بە تایبەت دانیشتووانی گەڕەکەکانی شۆراو و رەحیماوە لە کەرکووک، خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە و داوای کرانەوەی رێگەکە دەکەن. خۆپشاندەران دەڵێن، بەردەوام دەبین لە خۆپیشاندان و ئەو رێگەیە چۆڵ ناکەین تاکو چەکدارانی حەشدی شەعبی رێگەکە نەکەنەوە، هاوکات داوا دەکەن لایەنە سیاسیەکان بێنە سەر هێل و بەپەلە چارەسەری ئەو بارودۆخە بکەن. بەپێی دوایین زانیارییەکان، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکان، هاووڵاتییەک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.