شەوی پێنجشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، پاش بانگەواز بۆ ڕاپەڕینی سەرتاسەری دژی کۆماری ئیسلامی لە چلەی “محەممەد حوسێنی و محەممەد مێهدی کەرەمی” کە بە دەستی جینایەتکارانی ڕژیم لەسێدارە دران، خەڵکی زۆربەی شارەکانی ئێران و کوردستان بە دروشمی مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی و بڕووخێ کۆماری ئیسلامی ڕژانەوە سەر شەقامەکان.
لە شارەکانی سنە، مەهاباد، جوانڕۆ، قوروە، سەقز، کرماشان، ئیلام و چەند شاری کوردستان خەڵکی ڕاپەڕیوی بە ئاگرکردنەوە لەسەر شەقامە سەرەکییەکانی شار و دروشمی، ژن ژیان ئازادی، هەروەها مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی و کوردستان گۆڕستانی فاشیستان ڕژانەوە سەر شەقامەکان و ڕووبەڕووی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم بوونەوە.
هاوکات لە شارەکانی تاران،هۆرمۆزگان،مەلایر، بروجرد، لورستان، کەرەج، رەشت، بەندەر عەباس، مەشهەد، ئیسفەهان، ئیزە، ئەراک، شیراز، یەزد، ئەهواز و چەندین شاری دیکە وێڕای ئەوەیکە ڕووبەرووی توندوتیژی هێزەکانی ڕژیم بوونەوە، بەڵام لە دروشمدان و خۆپیشاندان هەروا بەردەوام بوون.