خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆی زانستی پزیشکی شاری سنە و قوتابییانی کرماشان
شەممە ۰۷-۰۸-۱۴۰۱   |  29-10-2022
ڕۆژی شەممە ٧ی خەزەڵوەر، خوێندکارانی زانکۆی زانستی پزیشکی لە شاری سنە، لە بەردەم ئەو زانکۆیە بە دروشمی مەرگ و نەمان بۆ بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئیسلامی و دروشمی جۆراوجۆر بە دژی کۆماری ئیسلامی، خۆپیشاندانیکی بەربڵاوی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد. لە لایەکی دیکەوە و کچانی قوتابی لە کرماشانیش بە دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ڕاپەڕین و ڕژانە سەر شەقامەکان.
هێزە سەرکوتگەرانی ڕژیم ڕاستەوخۆ تەقەیەیان لە خوێندکاران کرد و تا ئێستا چەند کەس بریندار بوو.
یەکێک لە خوێندکارانی زانکۆی پزیشکی بە فیشەک لەسەری دراوە و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە تەندرووستی ئەو خوێندکارە لە بەردەستدا نیە.