خۆپیشاندانی دژە دەوڵەتی لە سێربێستان
دوشەممە ۰۴-۱۰-۱۴۰۲   |  25-12-2023
بەپێ ڕاپۆرتەکان، بە دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە سێربێستان، بە هەزاران کەس لە ناڕەزایەتیی بە دەستێوەردان لە دەنگەکان، هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
بەوتەی خۆپیشاندەران، دەوڵەتی سێربێستان بە ڕێبەری “ئەلێکساندێر ڤێچیچ” دەستکاری لە ئاکامی هەڵبژاردنەکان کردووە و خۆی وەک براوە پێناسە کردووە. شایانی باسە، لە ئەنجامی ئەم خۆپیشاندانە، هێزەکانی دژە شۆڕش بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردووەتە سەر خەڵک و سەرکوتیان کردوون. هاوکات، “ڕادۆمیر لازۆویچ” ڕێبەری پارتی چەپی میانەی سەوز ڕایگەیاندوە، هێزەکانی دژە شۆڕش بە باتۆم هێرشیان کردووەتە سەر ناوبراو و هەروەها خەڵکیان داوەتە بەر لێدان.