فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی دژە دەوڵەتی لە پۆرتێغال
دوشەممە ۱۴-۰۱-۱۴۰۲   |  03-04-2023

بەهەزاران کەس لە خەڵکی شارەکانی پۆرتێغال ڕۆژی شەممە لە ناڕەزایەتیی بە چوونەسەرەوەی نرخی یەکەی نیشتەجێ بوون و ڕێژەی ئاوسان لەم وڵاتە، هاتنە سەر شەقامەکان و لەدژی دەوڵەت خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.

بەپێی داتاکانی فەرمی دەوڵەت، زیاتر لە ٥٠ لەسەدی کرێکاران لەم وڵاتە حەقدەستی مانگانەیان کەمتر لە هەزار یۆرۆە کە بە بەراورد لەگەڵ ستانداردەکانی ئۆرووپا، ڕێژەیەکی زۆر لە خوارەوەیە. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی یۆرۆنیووز، کرێ یەکەی نیشتەجێ بوون لە شاری لیسبۆن پێتەختی پۆرتێغال کە بە شوێنێکی گەشتیاری دێتە ئەژمار، لە ساڵی ٢٠١٥وە، ٦٥ لەسەد و قیمەتی خانوو ١٣٧ لەسەد بەرزبووەتەوە. شایانی باسە، تەنیا لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، کرێی یەکەی نیشتەجێ بوون ٣٧ لەسەد چووەتە سەرێ کە بە بەراورد لەگەڵ شارەکانی وەک “بارسێلۆنا”ی ئیسپانیا و “پاریس”ی فەڕانسە، ڕێژەیەکی زۆرە.