فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی دژە دەوڵەتی لە گورجێستان
دوشەممە ۲۱-۰۱-۱۴۰۲   |  10-04-2023

بەهزاران کەس لە خەڵکی گورجێستان ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خاکەلێوە، لە بەرامبەر پەرلەمان لە شاری تێفلیس کۆبوونەوە و لە دژی سیاسەتەکانی دەوڵەت ناڕەزایەتییان دەربڕی و هەروەها لە ئاست بەرتەسک بوونەوەی دێمۆکڕاسی لەم وڵاتە خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خۆپیشاندەران کە ئاڵای گورجێستان، ئۆکڕاین و یەکێتیی ئۆرووپایان بەدەستەوە بوو، بۆ پشتیوانی لە سەرۆک کۆماری پێشووی گورجێستان کە لە ئێستادا لە زیندانە، دەستیان کرد بە وتنەوەی درووشم. ساکاشویلی سەرۆک کۆماری پێشووی گورجێستان لە دەوڵەتی ئەم وڵاتە بە شەش ساڵ زیندان مەحکووم کراوە. شایانی باسە، ناڕازییان لەم خۆپیشاندانەدا، خوازیاری ئازادکرانی سەرجەم بەندکراوانی سیاسی و هەروەها ئاسان کاری بۆ بە ئەندام بوونی گورجێستان لە یەکێتیی ئۆرووپا بوون.