فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی سەدان هەزار کەسی لە ئیسڕائیل دژبە دەوڵەتی نەتانیاهوو
یەکشەممە ۱۶-۰۲-۱۴۰۳   |  05-05-2024

شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ١٥ی گوڵان، بە سەدان هەزار هاووڵاتیی ئیسڕائیلی بەر لە دەستپێکی وتووێژی ئاشتی لە قاهێرە، لە خۆپیشاندانێکدا داوایان لە دەوڵەتی ئەم وڵاتە کرد کە کۆتایی بە شەڕ بێنێ و دیلەکان بگەڕێننەوە.
لە شاری تێلاڤیڤ پایتەختی ئیسڕائیل، خۆپیشاندەران بەوتنەوەی درووشمی “شەڕ پیرۆز نییە، ژیان پیرۆزە” نەتانیاهوویان بەوە تاوانبار دەکرد کە بەدوای درێژکردنەوەی ئەم شەڕەیه. ئەمە لەحاڵێکدایە کە بە پێی دوایین زانیارییەکان، وتووێژی ئاشتی لە نێوان نوێنەرانی هر دوو لایەنی شەڕ، بە بێ هیچ دەرئەنجامێک کۆتایی پێ هاتووە و هەر دوو لایەن یەکتریان تاوانبار کردووە.