خۆپیشاندانی هەزاران کەسی له توونس
یەکشەممە ۱۹-۰۴-۱۴۰۱   |  10-07-2022
هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی وڵاتی توونس ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به ناساندنی ئایینی ئیسلام وه‌ك ئایینی فه‌رمی له یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌كاتێكدا ئایینی ئیسلام له پێشنووسی یاسای بنه‌ڕه‌تی نوێی وڵاتی توونس لابرابوو، بۆ جارێكی دیكه ئیسلام وه‌ك ئایینی فه‌رمی له‌و وڵاته له یاسای بنه‌ڕه‌تیدا تۆمار كراوه. شایانی باسه بڕیار وایه ئه‌و ڕه‌شنووسه له ڕێكه‌وتی ٣ی مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵه‌وه بخرێته ده‌نگدانی گشتی و له بڕگه‌ی پێنجی ئه‌و ڕه‌شنووسه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه وڵاتی توونس وڵاتێكی ئیسلامیه و ده‌وڵه‌تی توونسیش ده‌بێت بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئیسلام تێبكۆشێت.