خۆپیشاندانی ١٨٠ هەزار کەسی دژبە دەوڵەتی ئیسڕائیل
یەکشەممە ۱۸-۰۴-۱۴۰۲   |  09-07-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەدان هەزار کەس لە نەیارانی دەوڵەتی توندڕۆی ئیسڕائیل، شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ١٧ی پووشپەڕ، بۆ جارێکی دیکە لە شاری تێلاڤیڤ پێتەخی ئەم وڵاتە و شارەکانی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و لەدژی گەڵاڵەی کەمکردنەوەی دەسەڵاتی دادوەری بێنیامین نێتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
بەوتەی بەڕێوەبەرانی ئەم خۆپیشاندانە، تەنیا لە شاری تێلاڤیڤ ١٨٠ هەزار کەس بەشداریان کردبوو. جێگەی ئاماژەیە، ناڕازییان بە گەڵاڵەی کەمکروونەوەی دەسەڵاتی دادوەری لە ئیسڕائیل لە ٢٧ حەفتە لەمەوبەرەوە هەتا ئێستا، بەشێوەی بەردەوام هەموو حەفتەیەک لە تێلاڤیڤ و باقی شارەکانی دیکە، دەستیانداوەتە خۆپیشاندان. ناڕازییان لەسەر ئەو باوەڕەن کە ئەم گەڵاڵەیە دەبێتە هۆی هەڕەشە بۆ سەر دێمۆکڕاسی لە ئیسڕائیل.