شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر، شاره‌كانی سنه، سه‌قز، بۆكان، مهاباد، كامیاران، دیوانده‌ره، كرماشان، ئیلام، تاران، ئه‌راك، مه‌شهه‌د، كه‌ره‌ج، گهلووگاه، ساری، ڕه‌شت، به‌نده‌رعه‌باس، كرمان و یه‌زد و دێهده‌شت و ورمێ گوڕه‌پانی شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان لاوانی شۆڕشگێڕ و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی بوو.
به‌پێی ئەو هەوال و ڕاپۆرتانەی بەدەستمان گەیشتوون، شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان لاوانی شاری سنه و هێزه‌كانی ڕژیم له گه‌ڕه‌كه‌كانی “نایسه‌ر” و “نه‌نه‌ڵه” هاتۆته ئاراوه و لاوێك به‌ناوی “عزیز مورادی” له “ نایه‌سه‌ر” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد و بنكه‌ی به‌سیجی “نه‌نه‌ڵه” له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه ئاگردرا.
له شاری كرمانشا لاوانی بوێری ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوونی قورسیان هه‌بووه و دوو لاو به‌ناوه‌كانی “سینا نادری” و “ئارمین سه‌یادی” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سهركوتگهرهگانی رژیم گیانیان به‌ختكرد، به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان سێ پاسدار له شاری كرمانشا له‌لایه‌ن شۆڕشگێڕانه‌وه كوژراون و گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌بیر ئه‌عزه‌م وده‌وڵه‌ت ئاوا تا ده‌مه‌و به‌یانی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم ده‌رگیر بوون.
له شاری بوكان و مهاباد خه‌ڵكی ناڕازی تا دره‌نگانی شه‌و له‌سه‌ر شه‌قام بوون و پاسدارێكی ناوزڕاوی مهاباد كه ده‌ستی هه‌بوو له كوشتن و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی لاوانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه سزا درا.
له شاره‌كانی سه‌قز و بانه و پیرانشار و كامیاران تێكهه‌ڵچوونی سه‌خت له نێوان لاوانی ناڕازی و هێزه‌كانی ڕژیم ڕوویداوه و هێزه‌كانی ڕژیم ته‌قه‌یان له ماڵی خه‌ڵك كردووه.
له گه‌ڕه‌كی ئیسلام ئاوای ورمێ شه‌ڕی قورس له نێوان لاوانی ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم ڕوویدا.
له شاری ئیلام چه‌ند به‌كرێگیراوی ڕژیم له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه سزا دران.
له دێهده‌شتی سه‌ر به ئوستانی كۆهگیلوویه و بۆیه‌ر ئه‌حمه‌د زۆربه‌ی گهڕهكانی شار لهكونتڕۆڵی خه‌ڵكدا بوون.
له شاری تاران له گه‌ڕه‌كه‌كانی نازی ئاباد و شه‌ریعه‌تی و وه‌لیعه‌سر خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی به‌دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” به‌ڕێوه‌چوو.
له كه‌ره‌ج ئۆتۆمبێلی سه‌ركوتگه‌ران ئاگردرا.
له ساری و ڕه‌شت و لاهیجان و شاری گه‌لووگای مازه‌نده‌ران خه‌ڵكی ناڕازی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
له مه‌شهه‌د وبه‌نده‌رعه‌باس و یه‌زد تا دره‌نگانی شه‌و به‌شێك له شه‌قامه‌كانی شار له كونتڕۆڵی خۆپێشانده‌ران دا بوو.