ڕۆژی شه‌ممه ٩ی ڕه‌زبه‌ر، هاووڵاتیانی ئێرانی لە ده‌ره‌وه‌ی وڵات لە سەر بانگهێشتی هەڵسووڕاوانی سیاسی ورێکخراوە کانی ئۆپۆزیسیۆنی بۆ پشتیوانی له خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵكی ئێران له ١٥٠ وڵاتی جیهان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
ئەو هاووڵاتیانە لە مه‌جارستان و بۆڵغارستان دروشمه‌كانی “ئه‌مساڵ ساڵی خوێنه، سه‌ید عه‌لی سه‌رنگوونه” و ” ئه‌مه دوایین هۆشداره، ئامانج خودی نیزامه”یان به‌رز كرده‌وه، له ئامستردامی هوله‌ند و چه‌ند شاری ئاڵمان له‌وانه نۆرنبێرگ، به‌ڕلین و فڕانكفۆرت خۆپیشاندەراان له خۆپێشاندان گەلی گه‌وره‌دا پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی خەلکی ئێران ڕاگه‌یاند، له شاره‌كانی له‌نده‌ن و مهنچهستری به‌ریتانیا و چه‌ند شاری ئۆستڕاڵیا هاووڵاتیانی ئێرانی و كۆمه‌ڵێك له‌خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانە دژبه خامنەیی و بەرپرسانی دیکەی ڕژیم دروشمیان وته‌وه و پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی ژنان و پیاوانی ئێران ده‌ربڕی، له وڵاتانی ئیسپانیا، ئیتالیا و فه‌ڕانسه خەڵکانی توڕە لە جنایەتەکانی رژیم به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌كانی “مه‌هسا” و قوربانیانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دوو حه‌وتووی ڕابردوو دژبه عه‌لی خامنه‌یی دروشمیان وته‌وه، له شاری لاهه‌ی هوله‌ند ئێرانیان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م دادگای نێوده‌وڵه‌تی لاهه خوازیاری محاكمه‌ی تاوانبارانی كۆمه‌ڵكوژكردنی خۆپێشانده‌ران لە ئێران بوون، له چه‌ندین شاری ئامریكاش ئێرانیان ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تییان دژبه كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌برد و خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له ڕاپه‌ڕینی خەلکی ئێران بوون و هه‌روه‌ها له‌وڵاتانی سوید، نۆ‌رویژ، فه‌نلاند و بلژیك ئێرانیان دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان بەرێوە برد.