خۆکوشتنی ژنێکی لاو لە شاری ورمێ
چوارشەممە ۲۷-۱۱-۱۴۰۰   |  16-02-2022
ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی عومەرئابادی سەروو سەر بە شاری ورمێ بەناوی “پەروین موجاهێد”، ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا و دوای چەند کاتژمێر لە ژێر چاوەدێری پزیشکییدا، گیانی لەدەستدا.
ناوبراو پاش ئەوەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ورمێ، بەڵام بەهۆی سوتانی لەڕادەبەدەری جەستەیەوە گیانی لەدەستداوە.
جێگای ئاماژەیە،پەروین موجاهێد خێزاندار و خاوەنی ٢ منداڵ بوو.