فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆکوژی دوو تازە لاو لە دیواندەرە وشاباد
سێشەممە ۲۲-۰۶-۱۴۰۱   |  13-09-2022

مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی کیان ڕەزایی و لاوێکی خەڵکی شاباد (ئیسلام ئاوا) بە ناوی سوهەیل محەممەدی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەرمانان، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵی خەڵکی گوندی کێلەکەو سەر بە شاری دیواندەرە بە ناوی کیان ڕەزایی لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە ١٩ی خەرمانان، لاوێکی خەڵکی گوندی قەڵای شیان سەر بە شاری شاباد بە ناوی سوهەیل محەممەدی بە هۆی کێشە و گرفتەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.