فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆکوژی دوو پەرستار لە کرماشان
چوارشەممە ۱۱-۰۵-۱۴۰۲   |  02-08-2023

لە ماوەی دوو ڕۆژدا، دوو پەرستاری لاو لە کرماشان لە ڕێگای خواردنی حەبەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. بەپێی زانیاریەکان لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە ڕێکەوتی ٩ و ١٠ی گەلاوێژ، دوو پەرستاری لاو لە کرماشان لە ڕێگای خواردنی حەبی برنجەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. ڕۆژی دووشەممە، پەرستارێکی پیاو لە نەخۆشخانەی خومەینی کرماشان، بە خواردنی حەبی برنج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. هەروەها ڕۆژی سێشەممە، پەرستارێکی ژن لە نەخۆشخانەی ئیمام ڕەزای کرماشان کە هاوکاتیش دووگیان و هاوسەری پزیشکێک بووە، دەوترێت کە ئەویش لە ڕێگای خواردنی حەبی برنجەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. شایانی باسە کە هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، ناوی ئەو دوو پەرستارە نەزانراوە.