فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆکوژی ژنێکی لاو بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی لە شاری بۆکان
شەممە ۰۶-۰۸-۱۴۰۲   |  28-10-2023

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ژنێکی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “سیما عەباسی”، بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی، دەستی داوەتە خۆکوژی و ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستداوە.
شایانی باسە، ناوبراو بەهۆی کێشەی زۆری بنەماڵەییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و لە ئەنجامیدا، ٧٠ لەسەد لە جەستەی سووتاوە. بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی پزیشکی قانوونی، ٦٩ و ٢٩ دەهۆمی خەڵکی ئێران لە ساڵی ١٣٨٠وە هەتا ئێستا، بە شێوەی نێونجی دەستیان داوەتە خۆکوژی.