خۆکوژی ژنێکی گەنج لە شاری بۆکان
سێشەممە ۱۳-۰۹-۱۴۰۳   |  03-12-2024
ڕۆژی شەممە ١٠ی سەرماوەز، ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “نازەنین محەممەدی” لە ڕێگەی هەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی هێنا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نازەنین محەممەدی کە تەمەنی نزێک ٣٥ ساڵ بووە، بەهۆی ئەو شتەی کە ناوی دەنێن “کێشەی بنەماڵەیی” دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی هێناوە. بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکان لە ٢٥ی نۆامبری ساڵی ٢٠٢٣ تا ٢٥ی نۆامبری ٢٠٢٤، سەرجەم ٧٠ ژن لە شارەکانی کوردستان، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە لەم ژمارەیە، ٢١ کەسیان ژێر ١٨ ساڵ بوون