خۆکوژی کرێکارێک لە پیرانشار
دوشەممە ۰۶-۰۱-۱۴۰۳   |  25-03-2024
کرێکارێکی خەڵکی شاری پیرانشار دوای تێکشکاندنی کانێکسێک کە تێیدا ئیشی پینەچی دەکرد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژی شەممە ٤ی خاکەلێوە، باپیر خالیدی، خەڵکی گوندی “کەوپەڕ” و دانیشتووی شاری پیرانشار، دوای تێکدانی شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی شارەوانییەوە، هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەو کرێکارە تەمەن ٣٨ ساڵە کە باوک و تەنیا سەرپەرەستی کچەکەی بوو، لە لە کانێکسێکی بچووک لە یەکێک لە شەقامەکانی پیرانشاردا بژێوی ژیانی دابین دەکرد.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، لەم دوایییانەدا شارەوانیی پیرانشار بەناوی “لەنێوبردنی دەستبەسەرداگرتنی ڕێگاکان” و بە پاساوی “بەربەندی ڕێگاوبان” شوێنی کاری ئەو کرێکارەیان تێکدابوو.