فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆکوژی کچێکی قوربانیی منداڵ هاوسەری لە شاری ڕومێشکان
پێنجشەممە ۱۲-۰۷-۱۴۰۳   |  03-10-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان،ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕەزبەر، “فاتمە مۆرادپوور” تەمەن ١٥ ساڵ و دانیشتووی شاری ڕومێشکان، لە دوای زەخت و گوشاری بنەماڵەکەی بەمەبەستی هاوسەرگیریی ناوبراو لەگەڵ پیاوێکی خێزاندار خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەست داوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لەو بنەماڵەیە، فاتمە بۆ هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی تەمەن ٤٠ ساڵ لە لایەن بنەماڵەکەیەوە لەژێر گوشار داندرابوو و دوای ئەوەی چەندین جار دژایەتیی خۆی لەگەڵ ئەو هاوسەرگیرییە ڕاگەیاندبوو لە ئاکامدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. جێگای ئاماژەیە، بەپێی یاساکانی کۆماری ئیسلامیی، منداڵ هاوسەری نە تەنیا تاوان نییە، بەڵکوو کۆماری ئیسلامی لە پڕۆپاگەندە ئایدیۆلۆژیکەکانی خۆی لە پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەدا، بنەماڵەکان بۆ منداڵ هاوسەری هان دەدات.