فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خێراتربوونەوەی ئێعدامەکان لە دوای هێرشی حەماس و دەسپێکی شەڕ
پێنجشەممە ۱۲-۱۱-۱۴۰۲   |  01-02-2024

ڕۆژنامەی لومۆند لە ڕاپۆڕتێکدا باسی لە زۆربوونەوە و خێراتربوونەوەی ڕەوتی ئێعدامەکان لە ئێران، پاش دەسپێکی شەڕی حەماس و ئیسرائیل کردووە.
سەعید دێهقان، پارێزەر و کارناسی پێشووی هێزی بەناودادوەریی ڕژیم لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی لۆمۆند وتی: “پاش هێرشی حەماس لە ١٥ی ڕەزبەری ئەمساڵ بۆ سەر ئیسرائیل و دەسپێکی شەڕ و هاوکات لەگەڵ پشتگوێخستنی جیهانیی سەبارەت بە دڕندەیی و لەسێدارەدانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، ڕێژە و خێرایی ئێعدامەکان لە ئێران زیاتر بووەتەوە.
بە وتەی سەعید دێهقان، لە ڕوانگەی کۆماری ئیسلامییەوە زۆرکردنەوەی رێژەی ئێعدامەکان، بە مانای ناڕەزایەتی کەمترە و ئێستا کە شەقامەکانی ئێران ئارامتر دیارن، لە ڕوانگەی ڕژیمەوە کاتی بڵاوکردنەوەی ترسە.
دێهقان لە پێوەندی لەگەڵ ڕەوتی لەسێدارەدانەکانی ڕژیم و سەردانەکەی ندا ئەلنەشیف جێگری کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئێران لە ڕۆژانی داهاتوودا وتی: “ڕژیمی ئیسلامی بە زۆرکردنەوەی لەسێدارەدانەکان دەیەوێت لە وتووێژەکانی پێش مانگی مارسی ٢٠٢٤ی زایینی دەستی باڵای هەبێت و بۆ کەمکردنەوەی گوشارەکان، سەردانەکەی ئەلنەشیف بۆ تاران وەک پڕوپاگەندە بەکار دێنێت.