داخرانی دەیان کارخانەی سەنعەتی و بێکار بوونی هەزاران کرێکار لە ئەفغانستان
هەینی ۱۴-۰۵-۱۴۰۱   |  05-08-2022
به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه‌كانی پاركی سه‌نعه‌تی ویلایه‌تی نه‌نگه‌رهار لە ئه‌فغانستان ده‌ڵێن: “ماوه‌ی یه‌ك مانگه تالیبان به‌رقی كارخانه‌كانی پچڕاندووه و هه‌زاران كرێكاری بێكاركردووه”.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی پچڕانی به‌رقی ناوچه‌ی سه‌نعه‌تی نه‌نگه‌رهار ده‌یان كارخانه داخراون و لانیكه‌م ٥٠٠٠ هه‌زار كرێكار بێكار كراون. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، ئه‌ماره‌تی ئیسلامی تالیبان هه‌زاران كرێكار و بنه‌ماڵه‌كانیانی به ئه‌رته‌شی ملیۆنی بێكارانی ئه‌فغانستان زیاد كردووه و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ بارودۆخی بەڕێچوونی خه‌ڵكی ستەملێکراوی ئەفغانستان خراپتر ده‌بێت.