فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

داخرانی کۆدی نیشتمانی ٦٠ دووکاندار لەشاری سەقز
شەممە ۳۱-۰۴-۱۴۰۲   |  22-07-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کۆدی نیشتمانی لانیکەم ٦٠ هاووڵاتی دووکاندار لە شاری سەقز بە هۆی ئەوەیکە لە مانگرتنەکان بەشدارییان کردووە، بە فەرمانی ئیدارەی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەم شارە داخراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ماوەی ڕابردوودا زیاتر لە ٦٠ دووکاندار و بازاری خەڵکی شاری سەقز کە زیاتر لە دەورووبەری گۆڕەپانی هەڵۆی ئەو شارە دوکانیان هەیە، بە داخرانی کۆدی نیشتمانییان بە فەرمانی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسداران ناتوانن لە خزمەگوزاری گشتی و ئیداری کەڵک وەربگرن. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتیانە دوای ئەوەی سەردانی داواکاری گشتی دەکەن تا بەدواداچوون بۆ هۆکاری داخرانی کۆدی نیشتمانی خۆیان بکەن، پێیان وتراوە دەبێت سەردانی ئیدارەی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسداران بکەن، و ئەم دوو ناوەندە ئەمنییە هاوکات لەگەڵ هەرەشە و لێکۆڵینەوە لەم کەسانە، ناچاریان دەکەن بەلێننامە لەسەر ئەوەی چیدی بەشداری مانگرتنەکان ناکەن واژۆ بکەن. بازاڕییانی سەقز لە کاتی شۆڕشی “ژن ژیان ئازادی” سەرەڕای زەختی زۆر چەندین جار بە نیشانەی ناڕەزایەتیی دەربڕین مانیان گرت و دووکان و بازاڕییان داخست، کۆتا جار بە نیشانی ناڕەزایەتی بە گۆڕینی ئەنقەستی شێوازی گۆڕستانی ئایچی بە شێوەیەکی بەربڵاو مانیان گرتبوو.