داخستنی یانەیەکی وەرزشی لە شاری سنە بە بیانووی رەچاو نەکردنی حیجابی زۆرەملێ
دوشەممە ۰۶-۰۶-۱۴۰۲   |  28-08-2023
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی خەرمانان، ناوەندی ئیدارەی ئەماکنی ڕژیم، بە بیانووی “ڕەچاونەکردنی ڕێنوێنی و پرەنسیپە ئیسلامییەکان” و “بڵاوکردنەوەی چالاکییە وەرزشییەکانی ئەندامەکانیان لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بەبێ ڕەچاوکردنی حیجابی زۆرەملێ”، یانەی وەرزشیی “مەوجی موسبەت”ی شاری سنەی لە شارۆچکەی “سەعدی”ی ئەو شارە داخست.
ئەم یانە وەرزشییە نزیکەی ٥٠٠ ئەندامی چالاکی هەیە و لاپەرەی ئینستاگرامی یانەکەش داخراوە.