فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دادسەرای گشتیی ڕژیم لە سنە تۆمەتێکی نوێی خستووەتە پاڵ هەڵسووراوێکی بواری مافەکانی ژنان
دوشەممە ۰۵-۰۴-۱۴۰۲   |  26-06-2023

ژینا مودەڕس گورجی، ڕۆژنامەنووس و هەڵسووراوی بواری مافەکانی ژنان، لەلایەن دادسەرای ئینقلابی ڕژیمەوە لە سنە، بە تۆمەتێکی نوێ لەژێر ناوی هاوکاریکردن لەگەڵ دەوڵەتانی دژبەردا ڕووبەڕوو کراوەتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، ژینا مودەڕس گورجی، ڕۆژنامەنووس و هەڵسووراوی بواری مافەکانی ژنان کە لە ڕێکەوتی ٢١ی خاکەلێوەوە دەستبەسەر کراوە، بۆ بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربییەتی ڕژیم لە سنە گوازراوەتەوە و دادسەرای گشتی و ئینقلابی ڕژیم لەو شارە تۆمەتێکی نوێی لەژێر ناوی هاوکاریکردن لەگەڵ دەوڵەتانی دژبەردا خستووەتە پاڵ ناوبراو.
شایانی باسە کە پێشتریش ڕژیم تۆمەتی “بانگەشەی دژ بە حکوومەت و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی لە ڕێگەی پێکهێنان و ئەندامبوون لە گرووپ و دەستەی نایاساییدا” خستووەتە پاڵ ئەم ڕۆژنامەوانە.