داماوی و ترسی ڕژیم لە ئاست ناڕەزایەتی دەربرینی قوتابیان
پێنجشەممە ۲۸-۰۷-۱۴۰۱   |  20-10-2022
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سپای پاسدارانی ڕژیم سەردانی قوتابخانەکانی کوردستانی کردووە و کەوش و جلوبەرگی بەسەر قوتابییاندا دابەش کردووە، هەتا لە دەربڕینی ناڕەزایەتی پاشگەزیان بکاتەوە.
سپای پاسداران بە پێدانی ئەو شتومەکانە، داوای لە قوتابییان کردووە کە سروودی “سەلام فەرماندە” بڵێنەوە. هەروەها پێشنیاریان بە بەکرێگیراوانی کردووە ئەگەر بە هەر شێوەیەک بتوانن پێش بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی قوتابییان بگرن، بڕی دوو تا سێ ملیۆن تمەن پارەیان پێ دەدات.