فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دانی مەرەخەسی بە سولەیمان سالک
پێنجشەممە ۰۵-۰۷-۱۴۰۳   |  26-09-2024

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەزبەر، سولەیمان سالک بەندکراوی سیاسیی خەڵکی شاری مەهاباد، لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارەوە نێردرایە مەرەخەسی.
جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی شەممە ٣ی خەرمانانی ١٤٠٣، ئەم هاووڵاتییە پاش بانگکران بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی بەندکرانەکەی بۆ زیندانی ناوەندیی مەهاباد ڕاگوێزرا.
ناوبراو لە مانگی گوڵانی ئەمساڵ، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی پیرانشارەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران لە ڕێگەی “ڕاگرتن و گواستنەوە چەک” بە ١٠ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران” بە یەک ساڵ بەندکران سزا درابوو.