فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

داواکاری بۆ درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەر کرانی پێنج هاووڵاتیی خەڵکی سەراوڵە
دوشەممە ۲۳-۰۵-۱۴۰۲   |  14-08-2023

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢ مانگ و ڕۆژێک بەسەر دەستبەسەر کردنی “مێهرداد قەیسەربیگی، تەمەن ٣٤ ساڵ، ئەیووب گەڕاوەند، تەمەن ٣٦ ساڵ، یوونس گەڕاوەند و نەوید محەممەدنژاد، تەمەن ٢٦ ساڵ” و هەروەها تێپەڕبوونی ١ مانگ و ڕۆژێک بەسەر دەستبەسەربوونی “شەهریار فریادیان” تەمەن ٢٦ ساڵ، لێکۆڵەری دۆسیەی ئەو هاووڵاتییانە داوای لە دادستانی گشتیی شاری سەراوڵە کردووە کە بۆ ماوەی دوو مانگ و یەک ڕۆژی دیکە فەرمانی دەستبەسەربوونیان درێژ بکاتەوە.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، بنەماڵەی ئەو دەستبەسەرکراوانە، لە کاردانەوە بە ئەگەری درێژکردنەوەی ماوەی فەرمانی دەستبەسەرکردنی کوڕەکانیان، ئاگادارییان داوە کە بەم زووانە کۆبوونەوەیەکی گەورەی ناڕەزایەتی لە بەردەم بینای فەرمانداریی شاری سەراوڵە بە دژی ئەم کارە نایاسایییە بەڕێوە دەبەن. جێگای ئاماژەیە، مێهرداد قەیسەربیگی، ئەیووب گەڕاوەند، یوونس گەڕاوەند و نەوید محەممەدنژاد، پێشتر لە ڕۆژی یەکشەممە ١ی گەلاوێژی ئەمساڵ، لە زیندانی ناوەندیی ئیلام بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەسەر ناڕوونیی چارەنووسی خۆیان، مانیان لە خواردن گرتبوو. پێویستە ئاماژە بکرێت کە مێهرداد قەیسەربیگی، ئەیووب گەڕاوەند، یوونس گەڕاوەند و نەوید محەممەدنژاد ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی خەرمانان و شەهریار فەریدیان ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لە شاری سەراوڵە دەستبەسەر کرابوون.