داوود ڕه زه وی له نه خۆشخانه یه كی تاران بەستەری کرا
چوارشەممە ۱۶-۰۱-۱۴۰۲   |  05-04-2023
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی خاكه‌لێوه، بنه‌ماڵه‌ی هەڵسووراوی كرێكاری به‌ندكراو داوود ڕه‌زه‌وی پاش ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌وڵدان توانیان مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی بۆ بگرن و له نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی تاران به‌سته‌ری بكه‌ن.
داوود ڕه‌زه‌وی ئه‌ندامی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران كه له ڕێكه‌وتی ٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو پاش ٧ مانگ به‌ندكران به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی لە تاران لە بارودۆخێکی ئەمنیەتیدا به‌سته‌ری كرا. ناوبراو تووشی نه‌خۆشی خوێنبه‌ربوونی مەعیدە بووە به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان و ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ڕێگریان له گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان ده‌كرد.