فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دروستکردنی ناوەندێکی نوێ لە زانکۆکان بۆ سەرکوتکردنی زیاتری خوێندکاران
پێنجشەممە ۱۶-۰۹-۱۴۰۲   |  07-12-2023

بەپێی ئەو هەواڵانەی بەدەستمان گەیشتوون، لە زانکۆی تەورێزدا، کۆمیتەیەکی نوێ بە ناوی (ئێفاد)، بە مانای هەوڵی فەرهەنگی کۆمەڵایەتیی زانکۆ، دامەزراوە. بە وتەی خوێندکارانی ئەم زانکۆیە، ئەم کۆمیتەیە لەلایەن حەراسەتی زانکۆکانەوە دامەزراوە و بە ناردنی کورتەنامە بۆ خوێندکارە کچەکان داوایان لێ دەکات کە بۆ کۆنترۆڵکردنی حیجاب و شێوازی پۆشینی جلوبەرگەکانیان سەردانی ئەو ناوەندە بکەن. بەپێی زانیارییەکان، شوێنی دیاریکراو و ئەو کەسانەش کە لە شوێنەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی  حیجابی کچانی خوێندکار جێگیر کراون، وەک یەک نین و خوێندکاران هەرجارەو بانگی شوێنێکی جیاواز دەکرێن. هەر لەم پێوەندییەدا و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، جێگری ڕاوێژکاری زانکۆی تاران بە ئاکاونتی شەخسی خۆی و بە بیانووی ئاگادارکردنەوەی خوێندکارانی کچ لە جۆری جلوبەرگیان کورتەنامەی بۆ ناردوون. کاربەدەستانی ڕژیم لە زانکۆکان، لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە فشار دەخەنە سەر خوێندکاران و بە بەزاندنی “سنووری تاکەکەسی” دەستێوەردان لە کاروباری خوێندکاراندا دەکەن.