فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دریژەی مانگرتنی دانیشجویان لە زانکۆ جۆراوجۆرەکانی ئێران
یەکشەممە ۰۱-۰۸-۱۴۰۱   |  23-10-2022

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣٠ی ڕه‌زبه‌ر، خوێندكارانی زانكۆ درێژه‌یان به‌ مانگرتنەکانی خۆیان دا و له‌ ناوه‌ندی زانكۆ دژبه‌ كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی به‌سیج به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌.
خوێندكارانی زانكۆی ئازادی تاران، زانكۆی زانیاری پزیشكی تاران، له‌ ناوه‌ندی زانكۆ كۆبوونه‌وه‌ و دروشمی دانیشجوی زیندانی دەبێت ئازاد بکریت یان وته‌وه‌، هه‌روه‌ها خوێندكارانی زانكۆی شه‌ریف سلف سرویسیان تێكه‌ڵ كرد و دروشمه‌كانی “ژن، ژیان، ئازادی“، “خوێندكار ده‌مرێت، زیلله‌ت قبووڵ ناكات“، “خوێندكار هاواركه‌، مافه‌كانت ده‌سته‌به‌ركه‌“ یان به‌رزكرده‌وه‌، هه‌روه‌ها خوێندكارانی ته‌باته‌بایی دروشمی “ئێمه‌ هه‌موو مازه‌نده‌رانین، شه‌ریف، ئێڤین، زاهیدانین” و “ئازادی مافمانه‌، نیكا و مه‌هسا ڕه‌مزی سه‌ركه‌وتنمانه‌” و “خوێندكاری زیندانی ئه‌بێ ئازاد بكرێ“یان وته‌وه‌، هه‌روه‌ها خوێندكارانی زانكۆكانی هونه‌ری یه‌زد، هونه‌ری تاران، په‌ردیس دروشمه‌كانی “مامۆستاكانمان دانیشتوون و خوێندكارانمان له‌ به‌ندن“، “زانكۆی ئه‌منییه‌تیمان ناوێت” و “هه‌ر كه‌سێك كه‌ بكوژرێت هه‌زار كه‌س سه‌ر هه‌ڵدێرێت“ یان به‌رز كرده‌وه‌، خوێندكارانی جوندی شاپوور و دارووسازی ته‌ورێز و ڕازی كرماشان سروودی ئازادی، ئازادی، ئازادیان خوێنده‌وه‌، خوێندكارانی زانكۆكانی بووعه‌لی هه‌مه‌دان، زانیاری پزیشكی ته‌ورێز و ئیسفه‌هان، زاهیدان و یاسووج دروشمی“ نه‌نگی ئێمه‌،نه‌نگی ئێمه‌، ڕێبه‌ری ئه‌لده‌نگی ئێمه‌“یان وته‌وه‌.