ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، مانگرتنی ٤٠٠٠ كه‌س له كرێكارانی شێركه‌تی “زه‌وب ئاهه‌ن”ی شاری ئیسفه‌هان كه ڕۆژی شه‌ممه ده‌ستی پێكرد به‌رده‌وامە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مانگرتنەکە لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە كه‌م بوونی ئاستی حه‌قده‌ست و جێبەجێ نەكردنی ئەو بەڵێنانەی كه لەلایەن به‌رپرسانی شێركه‌ته‌كه‌وه دراوه ئەنجامدراوه و کرێکاران ڕۆژانە لە حه‌وشه‌ی شێركه‌ته‌كه کۆدەبنەوە و له شوێنی كاره‌كانیان مانده‌گرن، هه‌روەها كرێكاران داواكاری زیادكردنی حه‌قده‌ست تا ئاستی حه‌قده‌ستی كرێكارانی شێركه‌ته‌كانی دیكه‌ن و ئه‌م كرێكارانه له ٢٤ و ٢٥ی مانگی ڕابردوویش له شوێنی كاره‌كانیان مانیان گرت، به‌ڵام به دانی به‌ڵێنی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی شێركه‌ته‌كه‌وه گه‌ڕانه‌وه شوێنی كاره‌كه‌یان به‌ڵام هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كان تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه.