ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی سه‌رماوه‌ز، لە زۆربه‌ی شاری ئوستانه‌كانی ئێران بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به مانگرتنی گشتی دا و به‌پێی بانگهێشتێك كه پێشتر بڵاوكرابۆوه بڕیاره به‌یانیش ئه‌و مانگرتنه به‌رده‌وام بێت.
به‌پێی ئەو هەواڵانەی بەدەستمان گەیشتووە، بازاڕیان له شاره‌كانی سنه، بانە، سه‌قز، پاوە، مه‌ریوان، كامیاران، جوانڕۆ، ورمێ، کرمان، مەهاباد، ڕه‌وانسه‌ر، برووجن، بجنۆرد، ساری، مه‌روده‌شت، لاهیجان، شیراز، شاری کورد، ئیسفه‌هان، تاران، كرمانشا، دێولان و چه‌ند شاری دیكه بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به مانگرتن دا و دووكانه‌كانیان نه‌كرده‌ووه.
بەپێی ڕاپۆرتەکان لە شارەکانی کوردستان، بە تایبەت هاوکات لەگەڵ بانگەوازی سێ ڕۆژە بۆ مانگرتنی سەراسەری، هێزەکانی سپای پاسداران لە جادەکانی هات و چۆی دەرەوەی شارەکانی سنە، جوانڕۆ، پیرانشار، بۆکان، سەقز، بانە، سەردەشت، نەڵاس، ڕەبەت، مهاباد و مەریوان‌دا بە مەبەستی کۆنتڕۆڵ کردنی هات‌وچۆی هاوڵاتیان لەم شارانەدا سەیتەرەی ٢٤ کاتژمێریان داناوە و جگە لە پشکنینی سەیارەی هاوڵاتیان لێپرسینەوەیشیان لێ دەکەن.