درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی
سێشەممە ۱۳-۱۰-۱۴۰۱   |  03-01-2023
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی به‌فرانبار، لاوانی شۆڕشگێڕ له چه‌ند شاری ئێران دژبه ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی چالاكیان ئه‌نجام دا و له چه‌ند شار هاوكات له‌گه‌ڵ مردنی “قاسم سلێمانی” به‌نێره‌كانی ئه‌و تیرۆریسته ئاگردرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوانی شۆڕشگێڕی شاری سنه به كۆكتێل مۆلۆتۆف شۆرای هاوئاهه‌نگی ته‌بلیغاتی ئیسلامیان له‌و شاره ئاگردا و لاوانی مهاباد پاش ڕێوڕه‌سمی چله‌ی “شه‌ماڵ خه‌دیری پور” به ئاگردانی لاستیك و داخستنی شه‌قامه‌كان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی، له‌لایه‌كی دیكه‌وه لاوانی شۆڕشیگێڕ له شاره‌كانی یه‌زد، كرمان، مه‌شهه‌د، تاران، كه‌ره‌ج، ئه‌راك، ئیسفه‌هان و شاری كورد به‌نێره‌كانی قاسم سلێمانی و خامنه‌ییان ئاگردا.