ڕۆژی هه‌ینی ٦ی مانگی جۆزه‌ردان،ئاخێزی خه‌ڵكی خووزستان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئه‌و ئۆستانه به‌تایبه‌ت “ئابادان” درێژه‌ی هه‌بووه و چه‌ندین شاری دیكه‌ی ئێرانیش له‌وانه: “شیراز“، “یه‌زد“، “بێهبه‌هان” و “بووشهر“ بە ناڕه‌زایه‌تییه‌كان په‌یوه‌ست بوون و به وتنه‌وه‌ی دروشمی دژ به به‌رپرسانی جینایەتکاری باڵای ڕژیم، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست سیاسه‌ته‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی نیشاندا.
به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه، دروشمیان بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی “ئابادان” ده‌وته‌وه، هه‌روه‌ها ناڕازییان به وتنه‌وه‌ی دروشمی دژ به ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی، خوازیاری پشتیوانی گه‌ڵانی ئێران له سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵكی خووزستان بوون. به‌پێی ئه‌و گرته ویدیویانەی بەدەستمان گەیشتوون، هێزه سەرکوتگەرکانی ڕژیم له شاره‌كانی خووزستان، به گازی فرمێسك‌ڕێژ و چه‌كی ساچمه‌یی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خۆپێشانده‌ران و تەناتەت راستەوخۆ تەقەیای لە خەلک کردووە، به‌ڵام خه‌ڵكی وەگیان هاتوو و ناڕازی به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو و چاونەترسانە به‌ره‌نگاری هێزه‌كانی ڕژیم بوونه‌ته‌وه. شایانی باسه كه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی هێڵی ئینترنتی له ئۆستانی خووزستان داخستووه و له هه‌ندیك شوێن به‌رته‌سكی كردووه‌ته‌وه.