ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی ڕێبه‌ندان، خه‌ڵكی ئازادیخواز لە شارە جیاجیاکانی ئێران دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی چالاكیان ئه‌نجام دا و به وتنەوەی دروشم، ڕێپێوان و سووتاندنی هێما حکوومەتیهكان، توڕەیی خۆیان لە ئاست سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم نیشاندا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێوارەی چوارشەممە خۆپیشاندەران لە گەڕەکەکانی باغری، نارمەک و پیرۆزی تاران لە باڵەخانەکانەوە دژبه ڕژیمی ئیسلامی دروشمیان بەرز کردۆتەوە. لە هەندێک گەڕەکی مەشهەد، خەڵکی ناڕازی دروشمی “مەرگ بۆ دیکتاتۆر”یان وته‌وه، هه‌روه‌ها لە جەهانشاری کەرەج، لاوانی شۆڕشگێڕ به‌نێر و وێنه‌كانی ڕژیمیان سووتاند و لاوانی شۆڕشگێڕ له شاری سنه به ئاگردانی لاستیك شه‌قامه‌كانیان داخست و له شارۆچكه‌ی به‌هاران، خه‌ڵك دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان به‌رز كرده‌وه و له به‌نده‌رعه‌باس خه‌ڵكی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشم له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شار خۆپێشاندانیان كرد.