فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی ئاخێزە جەماوەریەکان لە شارەکانی ئێران
سێشەممە ۰۱-۰۹-۱۴۰۱   |  22-11-2022

ڕۆژی دووشه‌ممه‌‌ ٣٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران خه‌ڵك هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم و گرتنی شه‌قامه‌كان و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دژبه‌ كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ شاره‌كانی “كرماشان”، “ئیلام”، “سنه‌”، “سه‌قز”، “تاران”،”ته‌ورێز”، “ئه‌هواز”، “ئێسفه‌هان”،”قه‌زوین”، “ڕه‌شت”، “كرمان”،”بناو”، “یه‌زد”، ”ئیسلام شار”، “دێهلوران”،”ساری” “ئه‌رده‌بێڵ”، “زه‌نجان”، “نه‌غه‌ده‌” “جوانڕۆ”،”پاوه‌”، “ئیزه‌”، “به‌نده‌ر عه‌باس”،”گیلان”،”خۆمه‌ین”، “ساوه‌”، “كامیاران”، “مه‌هاباد”، “دیوانده‌ره‌”، “سه‌رده‌شت”، “ڕه‌وانسه‌ر”، “قۆروه‌”، “بیجاڕ”،”خۆی”،”تكاب”، “مه‌ریوان”، “سه‌رپێڵ زه‌هاو”، “سه‌لاس باواجانی” و زۆرشاری دیكه‌ خه‌ڵك هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم و گرتنی شه‌قامه‌كان و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و گرتنی بنكه‌كانی “به‌سیج” دژبه‌ كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد. شایانی باسه‌ له‌ شاره‌كانی “جوانڕۆ” و “پیرانشار” هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌ چه‌كی “دووشكا” و “كالیبری٥٠”، ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆیان له‌ خه‌ڵكی ڕاپەریو كردووه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ ده‌یان كه‌س گیانیان بەخت کردووە و بریندار بوون. هه‌روه‌ها بەهۆی زۆر بوونی ژمارەی ئەو بریندارانەی گواسترابوونەوە بۆ نەخۆشخانەی جوانڕۆ و کەم بوونی خوێن، لە نەخۆشخانەی کرماشانەوە کاروانێک خوێن ڕەوانەی ئەو شارە کرا، بەڵام لە دەروازەکانی شار لە لایەن سپای پاسدارانەوە بەری پێگیرا و نەیانهێشت ئەو خوێنە بگاتە بریندارەکانی نێو نەخۆشخانەی جوانڕۆ.