درێژەی بانگکرانی هاووڵاتییانی گوندی “نێ”ی مەریوان لە لایەن ئیتلاعات
دوشەممە ۲۹-۰۵-۱۴۰۳   |  19-08-2024
ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی گەلاوێژ، ئومێد فەرەجی خەڵکی گوندی “نێ” سەر بە شاری مەریوان، بە سیناریۆی ئیتلاعاتی ئەو شارە، لە لایەن لقی یەکێک لە بانکەکان بانگهێشت کراوە و لە بەردەم بانکەکە دەستبەسەر کراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە سێ ئۆتۆمبێل لە پێش بانکەکە ئامادەبوون و لەدوای سەردانی ئومێد فەرەجی دەستبەسەریان کردووە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.شایانی باسە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، ناوەندە ئەمنییەکان بە شێوەی بەربڵاو هاووڵاتییانی گوندی نێ بەتایبەت منداڵان و لاوەکانیان بانگ کردووە و لێپێچینەوەیان لەگەڵیان کردووە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئومێد فەرەجی و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەست نییە.