فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکان لە شارەکانی ئیران
چوارشەممە ۲۷-۰۷-۱۴۰۱   |  19-10-2022

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی ڕه‌زبه‌ر، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران له‌ چه‌ندین شار ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه‌ به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه‌.
له‌ شاری خۆڕم ئاوا لاوانی بوێری ئه‌و شاره‌ بنكه‌ی به‌سیجیان ئاگرتێبه‌ردا و له‌ شاری بووشێهر لاوانی شۆرشگیری ئه‌و شاره‌ شه‌قامه‌كانیان داخست و ماڵی ئیمام جومعه‌یان ئاگردا، له‌ گوڵشاری كه‌ره‌ج كچان و كوڕانی قاره‌مانی ئه‌و شاره‌ بۆ جارێكی دیكه‌ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه‌ خامنه‌یی دروشمیان وته‌وه‌، هه‌روه‌ها دانیشتووانی شارۆچكه‌ی ئێكباتانی تاران به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ ناوه‌ندی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر“یان به‌رزكرده‌وه‌ و داوایان كرد له‌و كه‌سانه‌ی بینه‌ری ڕووداوه‌كانن كه په‌یوه‌ستی ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسه‌رییه‌كان بن و ڕایانگه‌یاند،‌ شه‌رم له‌ ده‌یه‌ی هه‌شتاییه‌كان بكه‌ن كه‌ ئێستا له‌سه‌ر شه‌قام و له‌ نێو زیندانه‌كان فیشه‌ك ده‌خۆن و ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێن.