بەدوای ئەوەیکە بێنیامین نتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، وەزیری بەرگری بەهۆی ڕەخنەگرتن لە گەڵاڵەی چاکسازی لە سیستمی دادپەروەری وەلانا، بە سەدان هەزار کەس لە خەڵکی ئیسرائیل شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە، لە سەرتاسەری شارەکانی ئەم وڵاتە هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
خۆپیشاندەران لە شاری “تێلاڤیڤ”ی پایتەخت بە هەڵکردنی ئاگرێکی گەورە جادەیەکی ئەمشارەیان بەست. هاوکات لە ئۆرشەلیم، پۆلیسی ئیسرائیل بەگژ ئەو خۆپیشاندەرانەی کە لە دەرەوەی ماڵی نتانیاهوو کۆببوونەوە چووەتەوە و تێکهەڵچوون لە نێوانیاندا هاتووەتە ئاراوە. شایانی باسە، پۆلیس بۆ بڵاوە پێکردن بە خۆپیشاندەران لە بەر ماڵی نتانیاهوو، لە ماشێنی ئاوپاش کەڵکی وەرگرتووە. کاناڵی ١٢ی تێلوێزیۆنی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاندووە کە خۆپیشاندەران ژمارەیان دەگاتە ٦٠٠ تا ٧٠٠ هەزار کەس.