درێژەی خۆپیشاندانەکان لە فەڕانسە
یەکشەممە ۱۱-۰۴-۱۴۰۲   |  02-07-2023
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی یۆرۆنیووز، خۆپیشاندەران لە حاڵێکدا شەوی شەممە ١٠ی پووشپەر بۆ پێنجەمین شەوی بەردەوام لە ئاست توندوتیژی پۆلیسی ئەم وڵاتە هاتەنە سەر شەقامەکان کە دەوڵەتی فەڕانسە زیاتر لە ٤٥ هەزار پۆلیس و هێزی ئەمنییەتی لە شاری پاریس پێتەختی ئەم وڵاتە و هەروەها شارە گەورەکانی دیکەی ئەم وڵاتە لەوانە، مارسی، بۆردۆ و لیۆن جێگیر کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئاڵۆزییەکان لەئاست کوشتنی لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی “ناهێڵ” لە شاری نانتێر بە دەستی پولیس، شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە لە زۆرێک لە شارەکانی فەڕانسە هەروا درێژەی بوو. شایانی باسە، لەئەنجامی ناڕەزایەتییەکانی شەوی ڕابردوو بە سەدان کەسی دیکە لە شارەکانی فەڕانسە لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستبەسەر کراون.