فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی خانه‌نشینكراوان لە ئێران
دوشەممە ۳۰-۰۳-۱۴۰۱   |  20-06-2022

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی جۆزه‌ردان، خانه‌نشینكراوان بۆ چه‌ندەمین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ چه‌ندین شاری ئێران له‌وانه‌، ئه‌هواز، شووش، شووشته‌ر، ئه‌راك، یه‌زد، تاران، ئیسفه‌هان و ….ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان بوون.
خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم لە دژی بەرپرسانی بالای رژیم خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون. به‌شداربووان ڕایانگه‌یاند: تا ئه‌و كاته‌ی داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت شه‌قامه‌كان چۆڵ ناكه‌ن.