بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی بەفرانبار، “ناسر عەلیپوور” خەڵکی گوندی “داشبەند”ی سەر بە شاری بۆکان و “ڕێبوار کووهگەرد”، دانیشتووی ئەو شارە، لە لایەن هێزەکانی دەزگای زانیارییەوە دەستبەسەر کران.
شەوی ڕابردووش، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی بۆکان بە ناوی “ئارام سەبزی” تەمەن ٣٠ ساڵ، لە ڕەوتی هێرشی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵەکەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، دەستبەسەر کرانی ئەو سێ هاووڵاتییە لەگەڵ بەکارهێنانی توندوتیژیدا بووە و دەستیان بەسەر کەلوپەلە ئەلیکترۆنییەکانیاندا گرتووە. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەو هەواڵە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.